مووچه‌ی مانگی 5 و 6ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له شوێنه‌كانی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی7ی2024، مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی هه‌ریه‌ك له ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌كانی 70 و 80، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بری ( 26،790 ) بیست شەش ملیار‌و حەوت سەدو نەوەد ملیۆن دینار، کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو 2 مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.