وەزیری دارایی لەبارەی مووچە لەگەڵ شاندێكی هەرێم و عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لەدیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر کارەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پشتیوانی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەکانی بۆ کاری تیمە هاوبەشەکان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند كە بەردەوام دەرگایان بۆ تیمەکانی دیوانی چاودێری دارایی کراوە بووە بۆ وردبینی و بەدواداچوون لەسەر لیستی مووچە و داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان.

لای خۆشیانەوە شاندی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری دارایی و سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی وەزارەتیان کرد لەپای ئەو هاوکاری و هەماهەنگییانەی بۆ سەرخستنی کارەکانیان ئەنجامیانداوە.

ھەواڵی زیاتر