ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 16ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتیەوە کرد.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای هەواڵپرسی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ سەلامەتیی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی و ئیدانەی کردەوە تیرۆریستیەکەی بەردەم ماڵی بەرپرسی لقی 22ی پارتی کرد و ڕاشیگەیاند ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستیەدان بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن.