نێچیرڤان بارزانی پەیامێك بەبۆنەی یادی عاشوڕا بڵاو دەكاتەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێكی بەبۆنەی یادی عاشورا بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند كە ئەم یادە دەرفەتێكە بۆ وەلانانی ناكۆكییەكان و بەدیهێنانی برایەتی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی “لە یادی عاشورا، فێری ماناكانی سەبر و ئیمان و بەهاكانی قوربانیدان و بوێری دەبین كە ئیمامی حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) و هاوەڵانی لە جەنگی كەربەلا بەرجەستەیان كرد، كە دژی نادادپەروەری وەستانەوە بۆ بەرزڕاگرتنی وشەی راستی”.

سەرۆكی هەرێم هەروەها نووسیویەتی “یادی عاشوڕا دەرفەتێكە بۆ یەكخستنی ریزەكان و وەلانانی ناكۆكییەكان، بنیاتنانی بنەمای نا بۆ توندوتیژی و لێبوردەیی و برایەتی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق، لەپێناو بنیاتنانی داهاتوویەكی گەش بۆ گەلەكەمان كە خواستەكانی هەمووان بۆ ژیانێكی شایستە و ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەدی بهێنێت”.