لەسەر بودجەی پارێزگا، پڕۆژەی پەرەپێدانی شەڵتەر لە ژێر جێبەجێکردن دایە

پرۆژەی پەرەپێدانی شەڵتەری ئاژەڵانی بێلانەی هەولێر، بە گوژمەی نزیکەی( 55 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بەسەرپەرشتی ئەندازیارانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە ژێر جێبەجێکردن دایە.

کە پێکهاتووە لە شەقامێکی قیر بەدرێژیی (400) مەتر وە 3 مەتر پانی، دروست کردنی 400 خانوی کۆلیت، دروستکردنی 6 کەپری 6×6 بۆ سێبەر، لەگەل دروستکردنی 5 حەوزی ئاو بۆ فێنکردنەوەی ئاژەڵەکان لە وەرزی گەرما و کۆنکریت کردنی گۆرەپانێک بۆ دانانی خواردنی ئاژەڵەکان و پاراستنی ژینگەی ناو شەڵتەرەکە.

ھەواڵی زیاتر