دارەتوو.. شەقامێکی 20 مەتری و پردێک بۆ پێکبەستنەوەی هەردوو گەڕەکی (ژین و برایەتی) درووست دەکرێت

ئەمڕۆ 16-7-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی دارەتوو و بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی (20) مەتری بەدرێژایی نزیکەی (400) مەتر لە دارەتوو و دروستکردنی پردێکی چوارچاوە کە گەرەکی (ژین و برایەتی ) بەیەکەوە دەبەستێتەوە بەسەرکردەوە.
گوژمەی پڕۆژەکە ۳۲٥،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینارە لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بەمنزیکانە بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر