لە قەزای خەبات دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەکی بێمۆڵەتدا دەگرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا له‌ قه‌زای خه‌بات و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر لە چه‌كی بێمۆڵه‌تدا گرت.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە: “ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر جەخت دەکەینەوە، هەڵمەتەکەمان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و نایاسایی درێژەی دەبێت لە ڕێگای ئۆپراسیۆن و دانانی بازگە و خاڵی پشکنین لەپێناو کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوان و پاراستنی هاووڵاتییان”.

هه‌ڵمه‌ته‌كەی پۆلیسی هەولێر‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو، جگه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی جۆره‌ جیاوازه‌كانی كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین جۆری چه‌كی سپیشدا گیراوه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ درێژه‌پێده‌ری هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە، لە هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنین بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت و بەکارهێنان و هەڵگرتنی چەکی سپی و ئامرازەکانی شەڕکردن، ئەمەش لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و ڕێگری کردن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.