کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر

بەسەرپەرشتى د.پشتیوان سادق، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جێگرى بەرپرسى مەکتەبى ڕیکخستن و بەرپرسى لقى2 و بەرپرسى ڕیکخراوە پیشەییەکان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ، سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ژووری بازرگانی ھەولێر ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا وێڕاى بەرز نرخاندنى ڕۆڵى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى بۆ ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکەن لە بواری کار و پیشەوەران و پلان و پڕۆژەی گونجاو و زانستی بۆ پێشخستنی ئابووری بازاڕی پارێزگای ھەولێر، پاڵپشتی بۆ کارەکانیان بەشێوەی گشتی دووپاتکرایەوە و جەخت لە پێشکەشکردنی ھەموو ئاسانکاریەک بۆ پیشەوەران و کاسبکاران و بازرگانانی شاری ھەولێر کرایەوە.

ھەواڵی زیاتر