سبەی لە پارێزگای هەڵەبجە دەست بە تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند كە سبەی دووشەممە دەست دەكەن بە تۆماكردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان.

هاتوچۆی هەڵەبجە لە ئاگادارییەكی رایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە سبەی دووشەممە رێكەوتی 15/7/2024 لە بەڕێوبەرایەتییەكەمان دەست دەکرێت بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبیل.

راشیگەیاند: هەر هاووڵاتییەک خوازیارە ئۆتۆمبیلەکەی لە هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە تۆمار بکات یان گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبیلەکەی بکات لە بەڕێوبەرایەتییەکانی دیکەی هاتوچۆی هەرێم بۆ بەڕێوبەرایەتیمان ئەوا دەتوانی سەردانمان بکات بۆ ئەم مەبەستە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە رێكەوتی 22ی شوباتی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجەی بەسەركردەوە و بەشداری كرد لە ڕێوڕەسمی چاپكردنی یەكەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی كۆدی ژمارە (23)ی پارێزگای هەڵەبجە.

دواتريش بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكە لە 17ی ئادار بۆ یەكەمجار بە کۆدی ژمارە (23) دەستی كرد بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ هاووڵاتییان. 

ھەواڵی زیاتر