لەبارەی مووچە.. وەزیری دارایی لەگەڵ راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە دکتۆر هەیسەم حەسەنی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری لە نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ کرا.

وەزیری دارایی ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی دووپات کردەوە بۆ سەرخستنی کارەکانی لیژنەکە و یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان.

لای خۆیەوە دکتۆر هەیسەم حەسەنی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی هەماهەنگی و پشتیوانی وەزیری دارایی و دامودەزگاکانی وەزارەتی بەرزنرخاند و ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە تا کۆتایی ئەم مانگە کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی تەواو بکەن.

بڕیاریشە چەندین خولی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری تایبەت بە یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری بکرێتەوە

ھەواڵی زیاتر