دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ى كارمه‌ندى ئاساييش خوالێخۆشبوو جوامێر عه‌زيز ڕه‌شيد ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعشدا له‌ قه‌ره‌هه‌نجير شه‌هيد بوو.

له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ هاوكاره‌ برينداره‌كانى ده‌خوازم.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/7/14