سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هەوڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، “نابێت تووندوتیژی جێی لە سیاسەتی ئەمڕۆدا ببێتەوە.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت، “زۆر دڵگرانم بە هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو [ـی ئەمریکا]. بەکارهێنانی تووندوتیژی لە یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسییەکاندا، سەرکۆنە دەکەم.”