پۆلیسی ئاکرێ ئافرەتێکی لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد

پۆلیسی بنکەی گوڵان لە ئاکرێ ڕایگەیاند، ئافرەتێکیان لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردووە کە پێشتر فەرمانی گرتنی هەبووە.

ئەمرۆ یەکشەممە، 14ـی تەمموزی، 2024، بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پۆلیسی بنکەی گوڵان لە ئاکرێ، ئافرەتێک بە ناوی “ع . م . ج” تەمەن ” 32 ” ساڵ، لە سەنتەری ئاکرێ دەستگیر کرد، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە .

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، تۆمەتبار لە “دادگای تاوانی دهۆک” بەپێی ماددەی 30 لەیاسای نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان ژمارە1ـی ساڵی 2020، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، پۆلیسی ئـاکـرێ بە هەماهەنگی لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوە لە ئاکرێ، بەپێی ڕێکارەکان ڕەوانەی دادگای تاوانی دهۆک کراوە.

ھەواڵی زیاتر