سەرۆکی ئەرکان سەردانی بارەگای فیرقەی چواری پیادە و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنی کرد

سەرۆکی ئەرکان سەردانی بارەگای فیرقەی چواری پیادە و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنی کرد

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ١٣ی تەموزی ٢٠٢٤ فەریق روکن عیسا عوزێر سەروک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەیاوەری جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، بەرێوەبەری حەرەکاتی سەربازیی، بەرێوەبەری سەنتەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین، بەڕێوەبەری ئیشغال و نیشتەجێکردن و کۆڵۆنێڵ مەکینزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان، سەردانی بارەگای فیرقەی چواری پیادەی لە سنوری سەنگاو کرد و لەلایەن فەرماندە و ئەفسەرانی فیرقەوە پێشوازییان لێکرا.

ئامانج لەو سەردانەدا،دڵنیایدان و بەدواداچوون بوو بۆ کارەکانی فیرقەی چواری ـی پیادە، کە لە پرۆگرامی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان بریاری لەسەر درابوو، دواتر لە دیدارێکدا باس لە پێشهاتەکانی کاروباری فیرقەی چوار کرا.

لە وێستگەی کۆتایی سەردانەکەیدا، سەرۆکی ئەرکان و شاندی یاوەری سەردانی بارەگای فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنیان کرد و پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیان لە لیوا روکن رزگار جبار محمد کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.