ئاسایشی هه‌ولێر. تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لەماڵی خەزوری كردوە


بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار(أ ، ع ، أ) مان دەستگیر کرد ،کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٠ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە کاتی بەیانی هیرشی کردۆتە سەر ماڵی خەزوری لە قەزای عەنکاوە و ماڵی کوڕێکی خەزوری لە گەرکی (٥) حەسارۆکی شاری هەولێر، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەسڕێژی گولەی لەو ماڵانە کردوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار ،دەستمان بەسەر چەکەکەیدا گرت،
دوپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت،یان لەسەر هەرکێشەیەکی کۆمەڵایەتی و بەهەر بیانویەک چەک بەکاربهێنێت و تەقەبکات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت و دەدرێت بەدادگا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٧/١٣
……

ھەواڵی زیاتر