لە وەزارەتی ناوخۆ چەندان هەلی دامەزراندن راگەیەنرا

وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردەوە: بۆ پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتمانی ناحیەی پێباز، سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی ناحیەی پێباز، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە رەچاوکردنی مەرجی تەمەن لەلایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاری کراوە.

تێبینی: هەر کەسێک لە سڕەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت.

یەکەم: دەرچووانی بەشی یاسا و ئەندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری(IT)  ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن:-

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 23/7/2024 کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە بە گوێرەی ڕیزبەندی، پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو. لە کاتژمێر 9ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.

لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا

https://drive.google.com/…/1B6B8N…/view…

دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندییەکان و گەیاندن بەمجۆرەی خوارەوە ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن:

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24/7/2023

کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە بە گوێرەی ڕیزبەندی، پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو لە کاتژمێر 9ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن .

–  لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر، پەیوەندییەکان و گەیاندن:

https://drive.google.com/…/1B5dXP4u0VbviN43ZcSn…/view…

بۆ ئەم مەبەستە پاڵێوراو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت:

1-  وێنەی ڕەسەن لە کارتی نیشتیمانی.

2- وێنەی ڕەسەن لە کارتی زانیاری.

3- وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە.

4- تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان، پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بیسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن

ھەواڵی زیاتر