کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەراسیمێکی تایبەتی لە هەولێر ساز کرد، ئەمەش بەبۆنەی خستنەبازاڕی زنجیرەی نوێی گالاکسی Z چەماوە بوو.
ساڵانە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاهەنگ لە عێراق و هەرێمی کوردستان ساز دەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگی جیهانییەکەی پاریس Galaxy Unpacked 2024 کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریەوە بەڕێوە دەچێت، ئەمەش لەسەر بنەمای پابەندبوون و بەردەوامی ئەو کۆمپانیایە و بایەخدانی بە بازاڕی عێراق.
لە مەراسیمەکەدا، کۆمپانیاکە دیارترین ئامێرە مۆدێرنەکانی خۆی و تەکنەلۆجیای ئاشکرا کرد، کە بریتین لە زنجیرەی نوێی گالاکسی Z کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، هەروەها مۆبایلی گالاکسی Z Fold6 و Z Flip6، جگە لە کاتژمێری زیرەک و هێدفۆن، هەروەها کۆمپانیاکە ڕێگەی بە خەڵک دا خۆیان هەموو ئامێرەکان تاقی بکەنەوە بۆ ئەوەی چێژ لە دۆزینەوەی تایبەتمەندی و نوێکارییەکان وەربگرن.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چۆڵ وۆنگ یۆن بوو، ڕایگەیاند: “کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان وەرگێڕانێکی ڕاستەقینەی ئەو هەوڵە گەورەیە بوو، کە سامسۆنگ لە بازاڕی عێراقدا دەیخاتە ڕوو بۆ دڵنیابوون لەوەی بازاڕی عێراق هاوسەنگ بێت لەگەڵ بازاڕە جیهانییەکان”.