لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێم و عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان کرد

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێ کرد. گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، “بەمزووانە” کێشەکە چارە دەکرێت.

بە وتەی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، لەبارەی پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و بەمزووانە کێشەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چارە دەکرێت”.

ھەواڵی زیاتر