ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی تایبەتی بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو كردەوە.

لە ئاگادارییەكەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە ” ئاگادارى سەرجەم قوتابیانى پۆلی 12ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى لینكی خوارەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەكانی وزاری ساڵى خوێندنى (2023-2024) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە”.

هەروەها هاتووە “ڕۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێ دەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەی بابەتی (زمانی ئینگلیزی) دانراوە.

لینكی پرسیار و وەڵامەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی:-

https://tinyurl.com/Poly12-2024X1

ھەواڵی زیاتر