شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە:لەوپەڕی هەنگاوی جیددیداین بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە

وەزیری پێشمەرگەی کوردستان، باس لە جیددیاتی هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات بۆ چاکسازی و یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەڵێت؛ وەزارەتی پێشمەرگە لەوپەڕی هەنگاوی جیددیدایە بۆ پرۆسەی چاکسازی، ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان”.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمی دەرچوونی ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتەکە لە خولی هەشتی کۆلێژی ئەرکان لە چوارقوڕنە، وتی: دەرچوونی ئەو ئەفسەرانە گوڕێکی زیاتر دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی.
وەزیری پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو؛ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شۆڕش ئیسماعیل جەختی لەوە کردەوە، “وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی دروستی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق هەیە.
ئەوەشی ڕاگەیاند؛ ساڵانە دەیان ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگیی لەگەڵ هاوپەیمانانی هەرێمی کوردستان، دەنێرنە دەرەوە بۆ بەشداریی لە خولە سەربازییەکان. لەناوخۆشدا ئەفسەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریی خولەکانی کۆلێژی ئەرکانی بەغدا و کۆلێژە سەربازییەکانی دیکە دەکەن.
سەبارەت بە بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و چاکسازییەکانی وەزرەتی پێشمەرگە، ئەوەی خستەڕوو هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەردەوامە و ڕایگەیاند؛ لە قۆناغی ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە لەوپەڕی هەنگاوی جیددیدایە بۆ پرۆسەی چاکسازی، ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان”.

ھەواڵی زیاتر