وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:هەست بە مەترسییەکانی پەکەکە لە سنووری هەرێمی کوردستان دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕێگای وتەبێژەکەیەوە باسی لەو ئاڵۆزییانە کرد بەهۆی بوونی پەکەکەوە لە سنووری هەرێمی کوردستان و تورکیا دروست بووە و داوا دەکات ڕیز لە سەرەوەری خاکی عێراق بگیرێت.

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند؛ داوامان لە تورکیا کردووە ئۆپراسیۆنەکانی دژی پەکەکە بە هەماهەنگی بێت لەگەڵ دەسەڵاتدارنی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی عێراق تا کەمترین زیان بەر خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بکەوێت”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەوەشی ڕاگەیاندووە؛ هەست بەو نیگەرانی و هەڕەشانە دەکەین کە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و عێراقی دروستی کردوون، بەڵام، جەخت لەوە دەکەنەوە پێویستە ئۆپراسیۆنەکان بە هەماهەنگی بکرێن بۆ ئەوەی گیانی خەڵکی سڤیل بپارێزرێت”.

ھەواڵی زیاتر