ڕەواندز لە بێ ئاوی ڕزگار دەکرێت

بەگوژمەی ملیارێك و دووسەد ملیۆن دینار لە قەزای ڕەواندز تڕۆمپای نوێ بۆ پڕۆژەی ئاوی بێخال دادەنرێن، بەوەیش قەزاكە لە بێ ئاوی ڕزگار دەبێت.

ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای ڕواندز، ڕایگەیاند: بەمەبەستی چارەسەر كردنی گرفتەكانی پڕۆژەی ئاوی بێخال لە قەزای ڕواندز ئەنجوومەنی وەزیران بە گوژمەی ملیارێك و دووسەد ملیۆن دینار ڕەزامەندی لەسەر دابینكردنی تڕۆمپاكانی پڕۆژەی ئاوی بێخال دا، ئەوەیش لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەكرێت. قایمقامی قەزای ڕواندز گوتیشی: ماوەیەك بوو تڕۆمپاكان بەهۆی كۆنییان گرفتییان بۆ دابینكردنی ئاو بۆ خەزانەی سەرەكی دروست كردبوو، بە دانانی تڕۆمپای تازە ئەم گرفتە بۆ ماوەیەكی درێژ چارەسەر دەكات، بۆ ئەم مەبەستە سوپاسی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەین كە هاوكار و پاڵپشتمان بوون بۆ ئەم پرسە.
زیاتر ئاماژەی پێدا: دەركردنی ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات، ماوەیەك بوو ترۆمپاكان بە هۆی كۆنییان گرفتیان بۆ دابینكردنی ئاو بۆ خەزانەی سەرەكیی دروست كردبوو، بە دانانی ترۆمپای نوێ، ئەم گرفتە بۆ ماوەیەكی درێژ چارەسەر دەبێت. بە دابینكردنی ئەو ترۆمپایانە كە پێشتر كێشەی ئاو لە سنووری رواندز دروست بووبوو، دەبێتە هەنگاوێك كە ئیتر ئەو سنوورە چیتر كێشەی كەمیی ئاوی نابێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەستاوە بە دروستكردنی چەندان پۆند و بەنداوی گەورە و بچووك و گرنگی تایبەتی بە سامانی ئاو داوە، ئەمەیش لە چەند ساڵی داهاتوو كاریگەرییەكەی بە تەواوەتی بەدیار دەكەوێت.