بەهۆی فرۆشتنی جگەرە بە منداڵان دوكانێك داخرا

قایمقامییه‌تی سلێمانی به‌هۆی فرۆشتنی جگەرە بە منداڵانی خوار 18 ساڵ، دوکانێكی جگەرە فرۆشتنی لە شەقامی كاك ئەحمەدی شێخ لە پارێزگاكە داخست.

له‌ ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قایمقامییەتی سلێمانیدا هاتووە “لەسەر زانیاری بەشی چاودێری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و فرۆشتنی پارچەیەك جگەرە بە منداڵی خوار (18) ساڵ، به ‌فه‌رمانی قایمقام دوکانێكی جگەرە فرۆشتنی داخست”.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە خاوەنی دوکانی جگەرەكە رووبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ مێرمنداڵ بفرۆشن.

هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌ كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان و نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كانیان پێ نه‌فرۆشن، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە

ھەواڵی زیاتر