بۆ ساڵی نوێ داشكانی كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانكۆ و پەیمانگاكان بەردەوام دەبێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند كە بۆ ساڵی نوێ داشكانی كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەشتی د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکاران و سەرۆک زانکۆکان، کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە زانکۆى سۆران بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرى خوێندنى باڵا سەرجەم زانکۆکانى کوردستانى راسپارد ئامادەکارى بکەن بۆ ئەوەى هاوشێوەى ساڵانى رابردوو زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچووانى پۆلی 12ی ئامادەیی لە خوێندنى حکوومى بڕەخسێنن.

هەروەها رایسپارد كە بەهان ڕێژەى ساڵانى ڕابردوو داشکاندن لە کرێى خوێندنى پاراللێل و ئیواران ئەنجام بدەن، ئەوەش لەپێناو پشتیوانیکردنى قوتابیان و خانەوادەکانیان بۆ ئەوەى پرسى دارایی نەبێتە ڕێگر لەبەردەم خەونەکانیان.

ئەنجوومەنى وەزارەت هەروەها بڕیاری دا سەرجەم زانکۆکان هیچ برە پارەیەک لە برى پێدانى بەشى ناوخۆیی بە قوتابییانی خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا) وەرنەگرن.

ھەواڵی زیاتر