سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە دا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر ڕێکارەکانی کردنەوە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە دا.

فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە پێناو بەرزبوونەوەی کوالیتیی ئاستی زانکۆکانی هەرێم و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژەکە درا.

ئاماژە بەوەش کراوە، گوژمەکەش  ملیارێک و 512 ملیۆن و 498 هەزار دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

ھەواڵی زیاتر