وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاو کردەوە

. ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٠ ، بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٧/١١، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت. تێبینی؛ وەزارەتی کارەباو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەکەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٧/٩

ھەواڵی زیاتر