پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەزارەتی پێشمەرگە مەرجی کاندیدبوون بۆ کولێژی ئەرکان ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوی کاندیداکان بۆ بەشداریی لە خولی 85ی کولێژی ئەرکان لە بەغدا وەردەگرێت.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بانگەوازێکدا، داوا لە هێزەکانی (70و80)ی  پێشمەرگە و گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەیی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، کۆلێژی ئەرکان، فیرقەکانی (4،3٫2٫1) و لیواكانی پیادە، بنکەکانی مەشقی (سلێمانی -کەرکوک – دهۆک) کرد کە ناوی کاندیداکانیان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ بەشداریی لە خولی 85ی کولێژی ئەرکان لە بەغدا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشـمەرگە، 15-07-2024، دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدان بۆ خولی 85ی کولێژی ئەرکان لە بەغدا.

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، پێویستە کاندیدان، ئەم مەرجانەیان تێدا بێت:

1. بە کالۆریۆس لە زانستی سەربازی.

2. خولی سەرکردایەتی تەواو کردبێت.

3.  تەمەنی لە 38 ساڵ زیاتر نەبێت.

4. پلەی سەربازی نقیب یان رائد بێت.

5. زمانی عەرەبی بزانێت.