وەزیری پەروەردە: لەکابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 26 هەزار کەس گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن

وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی ‘گەڕاندنەوە بۆ خوێندن’ بەڕێوەچوو، کە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: لەگەڵ ڕێکخراوی “یونسێف، دەزگای خێرخوازی بارزانی، پاو، ئێن ئاڕ سی، ئینتەر سۆس و کۆپی و منداڵپارێزی کوردستان” توانیوومانە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هەڵمەتێکی مەیدانی و چڕ و پڕ بکەین.

 گوتیشی: بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 توانیوومانە، 12 هەزار و 334 منداڵ کە لە ناوەندەکانی خوێندن دابڕابوون، بگەڕێنینەوە بۆ پرۆسەی خوێندن.

ئاماژەی بەوەش دا “لەکابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستە 26 هەزار و 384 منداڵمان گەڕاندووەتە بەر خوێندن، کە ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە، توانیمان بە پلان ئەو کارە بکەین. نەمانهێشت وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان و بڕیار بەدەستانی پەروەردەیی تەنها سەیری دابڕان بکەن، نابێت هەنگاوی پێویست و جیددی نەنرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەوانەی کە لە خوێندن دابڕاون”.

گوتیشی: ئەوانە پێشتر لە خوێندن دابڕابوون نەک لەم کابینەیە، بەشی زۆریشیان هی ساڵانی پێشترن، چونکە ئەگەر سەیر بکەین، ئەوەندە تەمەنیان بەسەر چووە بەشێکیان گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندنی نائاسایی، چونکە خوێندنی ئاسایی نایانگرێتەوە.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، توانیوومانە زیاتر لە 12 هەزار منداڵ کە لە ناوەندەکانی خوێندن دابڕابوون، بگەڕێنینەوە بۆ پرۆسەی خوێندن.