شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

سبەی ڕێگەی دۆڵی بالیسان لە سێڕیانی زینەتیر تاکو شکارتە دادەخرێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕێگەو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، سبەی ڕێگەی دۆڵی بالیسان لە سێڕیانی زینەتیر تاکو شکارتە دادەخرێت.

یەکشەممە 7ـی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕێگەو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاپەڕین ئاشکرای کردووە، لە بەیانیەوە ڕۆژی دوو شەممە  8ـی تەممووزی 2024، ڕێگای دۆڵی بالیسان لە سێڕیانی زینەتیر تاکو شکارتە بە ڕووی شۆفێراندا بەهۆی کاری قیرتاوکردن و فەرشکردنی چینی ستابلایزەر دادەخرێت.

ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی  بە نیازی گەشتکردنن بۆ دەڤەری سۆران، دەتوانن ڕێگەی جێگرەوەی زینی وەرتی  بەکار بێنن،

بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆکیش دەتوانن ڕێگەی جێگرەوەی هیران – نازەنین یاخود ڕێگەی سماقوڵی بەکار بێنن.