لە دیدارێکدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ دەکات و بەوردی گوێ لە داخوازییەکانیان دەگرێت و وەڵامی پرسیارەکانیان دەداتەوە.
ئەمشەو (7ـی تەمموزی 2024) کاتژمێر (9:00) دیداری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی پەخش دەکرێت.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌م گفتوگۆیه‌كدا به وردی و بایه‌خه‌وه گوێ له خواست، داواكاریی، پێویستی، پێشنیاز و تێبینییه‌كانی خه‌ڵك ده‌گرێت و وه‌ڵامی پێویستیان ده‌داته‌وه.
لە سەرەتای گفتوگۆکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەخێرهاتنی ئامادەبووان دەکات و وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵیاندا، دەڵێت: هیوادارم گفتوگۆیەکی زۆر ڕاشکاوانە، خۆمانە و دۆستانەمان هەبێت.
نوێنه‌رانی چینوتوێژه‌كانی پارێزگای سلێمانی به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی و میوانداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن و سلێمانی به ماڵی خۆی ده‌زانن، له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكوه‌زیران پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت “خۆم به خزمه‌تكاری هه‌مووتان ده‌زانم.”
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له گفتوگۆیه‌كه‌یدا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ندان پرس له‌وانه‌یش پرسی “هه‌ژماری من” كه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه و دەڵێت: نازانم ئەو پرۆژەیە کە تەنیا بۆ خزمەتی هاووڵاتییانە، بۆ دژایەتی دەکرێت.
لەبارەی کێشەی مووچە کە پرسیاری یەکێک لە ئامادەبووان بوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی: مووچەی بێ خاک و کەڕامەت، نرخی نییە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشێت، چه‌ندان گفتوگۆی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ چینوتوێژه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و خۆشحاڵ بووه له نزیكه‌وه بۆچوونه‌كان له نێوان یه‌كدی ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.