سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 1446ی كۆچی و یه‌كی مانگی موحه‌ره‌م بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه، بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان، بەبۆنەی سەری ساڵی 1446ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت، هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا.