پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی  كوردستاندا هاتووه‌، له‌ يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى 1446ى كۆچيدا، پيرۆزبايييه‌كى گه‌رم له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان به‌گشتى ده‌كه‌م، هيوادارم بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵى سه‌ركه‌وتن و خۆشى و كامه‌رانى بێت و ئاشتى و ئاسووده‌يى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت. 

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، با هه‌موومان ئه‌م ياده‌ پيرۆزه‌ بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌ت و هانده‌رى زياترى ته‌بايى و بره‌ودان به‌ كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عێراق و هه‌موومان پێكه‌وه‌ به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش خزمه‌تى باشتر به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى و خواى مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.