پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی

مه‌سرور بارزانی،سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1446، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
ده‌شڵێت، داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.