بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکوومی بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە (خوێندنی ئینگلیزی) دەکەینەوە کە پێکدێت لە باخچەی منداڵان، قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، مامۆستایانی میلاک یان وانەبێژ هەروەها دەرچووی دانەمەزراو کە ئارەزووی دەوامکردن و وانەوتنەوە دەکەن لە کۆمەڵگە پەروەردەییەکە دەتوانن تا 1ـی ئابی 2024، (سی ڤی) بە شێوەی (پی دی ئێف) بنێرن بۆ ژمارە واتسئاپی (07505106262).
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، دەڵێت: مەرجە پێشکەشکاران ئاستی زمانی ئینگلیزیان و بڕوانامە و پسپۆڕییەکەیان ئاماژە پێبدەن، لەگەڵ ناونیشانی تەواو. هەروەها ئەگەر ئەزموونی وانەوتنەوەی پێشووتریان هەبێت، چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنیان لەگەڵدا دەکرێت.