نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس نووسیویەتی، بە ناوی ھەرێمی کوردستانه‌وە پیرۆزبایی لە کیەر ستارمەر دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.
ده‌شڵێت، چاوم لە هاوبەشیی بەردەوامە لەگەڵ گەل و سەرکردایەتیی بەریتانیا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، پارتی كریكاران سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر پارتی پارێزگاراندا به‌ده‌ستهێنا و توانی كۆتایی به چوارده ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و پارته له به‌ریتانیا بهێنێت.