مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له مەسعود پزیشکیان سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا هاتووه، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ده‌شڵێت، ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە، بە هیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش.