سبەینێ یەكشەممە، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمییە.
فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ یەكشەممە، 7ی تەممووزی 2024، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی، تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بەردەوام دەبن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، ڕۆژی دووشەممە، 8 ی تەممووزی 2024، دەوامی فەرمیی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەكاتەوە.
سه‌ری ساڵی كۆچی هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌ممه‌د (د.خ) له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه. ساڵانه و له‌م ڕۆژه‌دا سه‌ری ساڵی كۆچی، له‌وڵاتانی موسوڵمان به‌رز ده‌نرخێنرێت و ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی تایبه‌تی تێدا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
كۆچی په‌یامبه‌ری ئیسلام و هاوه‌ڵانی له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو بۆ ئیسلام، چونكه پێشتر قوڕه‌یشییه‌كان به‌رده‌وام ئازاری موسوڵمانانیان ده‌دات، په‌یامبه‌ریش ئه‌مه‌ی وه‌ك ڕێگا چاره‌یه‌ك بینی.
سه‌ره‌تای دانانی ئه‌م ساڵنامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دووه‌مین خه‌لیفه‌ی موسڵمانان عومه‌ری كوری خه‌تاب (ر.خ)، به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌وكات ئه‌و بڕیاری لهوهداوه كه ده‌بێت ساڵنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به مێژووی ئیسلام دابنرێت.
خه‌لیفه عومه‌ر مێژووی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و هاوه‌ڵه‌كانی له شاری مه‌ككه‌وه بۆ شاری مه‌دینه به‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵنامه‌یه دیاری كرد.