سەرۆک بارزانی لە بەغدا سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقی كرد

لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد.

لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەکی زۆری سەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئامادەی بوون، سەرۆک کۆماری عێراق پێزانینی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا هەبوو و بە گرینگ و کاریگەر وەسف کرد لە قووڵکردنەوەی دیالۆگێکی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و هیوای خواست دەرئەنجامەکانی ئەو سەردانە خزمەتی سەقامگیریی و بەرژەوەندیی عێراق بکات.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باسی بارودۆخی گشتیی عێراق و دواپێشهاتەکان کرا و جەخت لە پتەوکردنی کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان لەپێناو تێپەڕاندنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکان و بەردەوامیی ئەو کەشە ئەرێنیەی کە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هاتۆتە کایەوە

ھەواڵی زیاتر