لە سلێمانی وادەی كۆتاهاتنی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی كارەبا بۆ هاووڵاتییان راگەیەنرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تا كۆتایی ئەم مانگە و رێكەوتی 31/7/2024 بەردەوام دەبێت.
پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو كە بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تا رێكەوتی 31/7/2024 بەردەوام دەبێت