سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندیی دوولایەنە و پەیوەندی و دانانی میکانیزمی هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڵوگۆڕ کرا.
بارودۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

ھەواڵی زیاتر