سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم کۆبوویەوە.

لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هاوکێشەکان، بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەروەها جێبەجێکردن و پابەندبوونی لایەنەکان بە ڕێککەوتنی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت تاوتوێ کرا.

ھەواڵی زیاتر