هه‌ولێر.. ئیڤێنتێك له‌باره‌ی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4-7-2024، به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و نیهاد له‌تیف قۆجه‌ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنى باڵای بووژانه‌وه‌ى قه‌ڵات و ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و دكتۆر نادر بابه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر و تاهیر عه‌بدوڵڵا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و كه‌نعان موفتی شوێنه‌وار ناس و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی شوێنه‌وارناسان، ئیڤێنتێك له‌باره‌ی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر به‌ ناونیشانی (قه‌یسه‌ری هه‌ولێر، میراتێكی زیندوو، پێداچوونه‌ به‌ لایه‌نه‌ ژینگه‌ییه‌ كلاسیك و مۆدێرنه‌كان و ئاڵنگارییه‌ هه‌نووكییه‌كان) به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای ئیڤێنته‌كه‌ وتاری ده‌ستپێك پێشكه‌شكرا، دواتر بابه‌تێك له‌لایه‌ن د.ئانێ مۆلینهاوه‌ر له‌ ژێر ناونیشانی (قه‌یسه‌ری به‌رگدووره‌كان و بازاڕی هه‌ولێر، میراتێكی زیندوو، مێژوو، دیكیۆمێنتكردن و ئاڵنگارییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان) پێشكه‌شكرا.
پاشان كورته‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌باره‌ی مێژوو و قۆناغه‌كانی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر نمایشكرا.
دواتر په‌نێلێك بۆ هه‌ریه‌ك له‌ د.ئانێ مۆلینهاوه‌ر – مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر- نور جاسم ته‌لارساز، زانكۆی كوردستان- محه‌مه‌د رۆزنامه‌چی قوتابی دكتۆرا پلاندانی شارستانی له‌ زانكۆی سلێمانی پێشكه‌شكرا و لانه‌ حه‌دادیش به‌ڕێوه‌به‌ری په‌نێله‌كه‌ بوو.