پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شێخ جەلال شێخ عەبدولقادری بابەشێخی سیرێ دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-07-2024، بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: “بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ جەلال شێخ عەبدولقادری بابەشێخی سیرێ، کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی شارباژێڕ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، “خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت”.

ھەواڵی زیاتر