پروفیسوری یاریدەدەر د. مراد ئەمیر ئەحمەد:كۆلێژەكەمان چەندین پرۆگرامی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ دۆزینەوەی بازاری كار بۆ دەرچووەكانی

دیمانە: هێمن خەلیل – هه‌ولێر

كۆلێژی تەكنیكی پزیشكی لە چەندین بەشی زانستی پێكهاتووە،ئەم كۆلێژە سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرە، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون دیدارێكمان لەگەڵ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.مراد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی پزیشكی كرد .

لەسەرەتا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.مراد ئەمیر باسی لەبەشەكانی كۆلێژ كرد و گوتی:”كولێژەكەمان كولێژی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی هەولێر سەر بە زانكوی پۆلیتەكنیكی هەولێرە، یەكێكە لەو شەش كولێژە كە زانكوی پۆلیتەكنیكی هەولێر هەیەتی، هەروەها زانكوكەمان شەش پەیمانگەشی هەیە، كولێژەكەمان لە ئێستادا لە سێ بەش پێكهاتووە، هەروەها پرۆگرامی هەندێ بەشی تریشمان لەبەر دەستدایە، قوتابی لە دبلومی باڵا و ماستەر و دكتورا لە بەشەكانمان وەردەرگرین كە بە پێی پروگرامی سەردەمیانە لە بەشەكانی خۆیان خوێندنی باڵا لە بەشەكانی ئاماژە پێكراوە دەخوێنن، بەشەكان ئەمانەن: شیكاری نەخوشییەكان، چارەسەری سروشتی و پەلی دەستكرد وە پاڵپشتییمان هەیە، هەر سێ بەشەكەمان بە شێوەی سەردەمیانە و پروگرامی نوێی خوێندن بە شێوەی قوتابی سەنتەر كار و پروگرامەكانی خوێندن دەبەنە سەرەوە، لە ئێستادا بە هۆی گرنگیدان بە فێركاری زۆر، پلانی وەرگرتنی قوتابی ئێوارانمان
نیە،ژمارەی قوتابیانمان نزیكەی 900 قوتابیە و ژمارەی ماموستایانی 80 ماموستان، هەروەها چەندین ماموستای دەرەكی لە كاتی پێویست یارمەتی پرۆسەی خوێندن دەدەن.”
لە پرسیارێكی تر لە ڕاگری كۆلێژمان پرسی بەو پێیەی لەو ماوەی ڕابردوو وەكو ڕاگر دەست بە كاربووینە، پلان و بەرنامەتان چییە بۆ زیاتر بەرەو پێشەوەبردنی كۆلێژ ؟ بەڕێزیان لە وەڵامدا ئاماژەی دا:”كولێژی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی هەولێر خاوەنی چەندین ماموستا و فەرمانبەری بە توانا و بەهێزە چەندین گفتوگو و دانیشتنمان كردووە و پلانی جۆراوجۆرمان بۆ گەشەپێدانی كۆلێژەكەمان داناوە، بە فراوان كردنی كولێژ و زیاد كردنی بەشەكانی كولێژ و بەرزكردنی كوالیتی خوێندن لە كولێژەكەمان، بەرزكردنەوە ی توانا و شارەزایی فەرمانبەرەكانمان، دان پێدانانی نێودەوڵەتی بەشەكانمان بەشێكن لە پلانەكانمان، بە بڕوای من بە پشتیوانی حكوومەمتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی زانكوی پۆلیتەكنیكی هەولێر و هەروەها بە بوونی كومەڵێكی زۆر لە ماموستای بە توانا و بە هێز و خەمخور و بوونی فەرمانبەری دڵسۆز و خونەویست دەتوانین كولێژەكەمان گەشەی پێبدەین.”
تایبەت بە بەشەكان و پەیوەست بە بازاڕی كارەوە، واتە دەرچووان تاچەند كاریان دەست دەكەوێت دوای دەرچوونیان د. مراد دەڵێ:”بێ شك كۆلێژەكەمان چەندین پرۆگرامی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ دۆزینەوەی بازاری كار بو دەرچووەكانی خۆی، هەموومان دەزانین خۆی قوتابیش دەتوانیت سەرەكیترین ڕۆڵی هەبێت لە دوزینەوەی كار و دروستكردنی كار بۆ خۆی، بەڵام خۆی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر تا ئێستا بە گشتی و كولێژەكەمان بە تایبەت پرۆگرامی تایبەت بە خۆی هەبووە و هەیە بۆ دوزینەوەی هەلی كار بو دەرچووانی، چەندین پێشانگای هەلی كار لە زانكۆكەمان و كولێژەكەمان بەرێوەچووە، ه ەروەها چەندین گرووپی تایبەت بە دۆزینەوەی هەلی كار لە بەشەكانمان بو دۆزینەوەی هەلی كار دروستكردوە، بەشی وامان هەیە هەتا یەك كەسیش بێ كار نییە بە هۆی گرووپ و بەرنامەرێژی كۆلێژ یان پەیمانگە یان زانكۆكەمان.”
تایبەت بە ئاستەنگ و گرفتەكان ڕاگری كۆلێژ گوتی:”شكمان نی یە پروسەی خوێندن و خێرایی گەشە پێدان و گەشەكردنی پروسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بە پشتییوانی حكووم ەتی هەرێمی كوردستان تووشی كەمی هوڵ و تاقیگە دەبێت، بەڵام پشتییوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی سەرۆكایەتی زانكوی پۆلیتەكنیكی هەولێر و بە تایبەتتر خودی ڕێزدار پرۆفیسور د.ئیدریس محمد تاهیر هەركی سەرۆكی زانكۆی
پۆلیتەكنیكی هەولێر وا دەكات پروسەی خوێندن لە كولێژەكەمان گەشەی تایبەتی خۆی بكات و چارەسەری گونجاو بۆ گەشەپێدانی كۆلێژەكەمان بەردەوام دەبن.”
لە بابەتێكی تر تایبەت بە خزمەتگوزاری بەشەناوخۆییەكان د. مراد دەڵێ:” سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و كولێژەكەمان بە تەواوی توانای خۆی كار بۆ دابین كردنی پێداویستی قوتابییانیان كردوە و بەردەوام لە هەموو كات و ساتدا لەسەر خەت بوینە بۆ دابین كردنی سەرجەم پیداویستیەكانی قوتابیە بەرێزەكان و خوشەویستانمان لە بەشەناوخویی لە زانكۆ و كۆلێژەكەمان.”

ھەواڵی زیاتر