شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە ساڵانی ڕابردوو هۆکارەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان شیکردەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ڕاگەیاند و ئەوشی باس کرد کە بریتانیا لە هەموو دۆخێکدا بە بایەخەوە سەیری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بە تایبەت لەبارەی بابەتە ئابوورییەکان و هەڕەشەی تیرۆر و دیاردەی کۆچ.

جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و هەڵبژاردنەکانی هەرێم و بابەتی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان چەند تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون