چەندین گەڕەک لە ناحیەی ڕۆڤیا قیرتاو کران

بەشێکی تری گەڕەک و کۆڵانەکانی ناحیەی ڕۆڤیای سەر بە پارێزگای دهۆک کە ژمارەیان ٥ گەڕەکە، قیڕتاو کران.

مەنهەل مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووە: “ڕۆژانە گەڕەک و کۆڵانەکانی ڕۆڤیا قیڕ دەکرێن، هەروەها ڕەزامەندی دراوە لەسەر دروستکرنی جووتسایدی ناحیەی ڕۆڤیا”.
بەشێک لە هاووڵاتییانی ناحییەکە دەڵێن: “دڵخۆشین بە قیڕتاوکردنی کۆڵانەکان، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەم کێشەیەی بۆ چارەسەر کردین، ماوەی چەند ساڵێک بوو، بە هۆی ئاستەنگی ڕێگاکە نەماندەتوانی بە ئاسانی هاتوچۆ بکەین”.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پرۆژەی تری بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی ناوچەکە کردووە؛ وەکوو پرۆژەکانی ئاو، کارەبا، ڕێگەوبان، کشتوکاڵ و پەروەردە.
تەنیا لە ماوەی کارکردنی ئەم ٤ ساڵەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاکوو سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤، بە گوژمەی چوارسەد و هەشتا و شەش ملیار دینار، ٤٨٥ پرۆژەی جۆراوجۆر لە کەرتی ڕێگەوبان لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ کراون و بەردەوامن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری