حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات

دادگای فیدراڵی دەکات و دەڵێت: هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان.

ڕۆژی (2ـی تەمموزی 2024) حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی نووسراوەکەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات: مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکوومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان”.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: لەم چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە پێی ڕێنماییەکانی بانکیی ناوەندیی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من) هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێنماییانەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە تۆمار بکرێن .

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکوومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا. 

ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان، لەم چوارچێوەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە پێی ڕێنماییەکانی بانکیی ناوەندیی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من) هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێنماییانەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان 
لەم پرۆسەیە تۆمار بکرێن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2024/7/2

ھەواڵی زیاتر