شاخەوان عەبدوڵلا کێشەی بێئاویی گەڕەکی کوردستان لە کەرکووک چارە کرد

دوای دەربڕینی ناڕەزایی و گردبوونەوەی هاووڵاتیانی گەڕەکی کوردستان لە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کێشەکەی چارە کرد.

عەلی عەدنان نوێنەری د.شاخەوان عەبدوڵلا لە کەرکووک ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتیان سکاڵای خۆیان گەیاندە لای  شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی چارەکردنی کێشەکانیان، لەسەر ڕاسپاردەی شاخەوان عەبدوڵلا بەدواداچوونمان بۆ کێشەکە کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوی کەرکووک قسەمان کرد، ئەویش بەسوپاسەوە بەڵێنی دا پێمان کە لە ماوەی دووڕۆژدا چارەی گونجاو بۆکێشەی بێئاوی ئەو گەڕەکە بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هاووڵاتیانی ئەوگەڕەکە و سەرجەم گەڕەکەکانی دیکەش دڵنیا دەکەینەوە کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەردەوام لە سەرهێڵە بۆ چارەکردنی سەرجەم ئەوکێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووش لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەورەترین پڕۆژەی ئاوەڕۆ لەگەڕەکی پەنجا عەلی کەرکووک جێبەجێ کرا و بڕیارە کێشەی کەم ئاوی لەو گەڕەکەش چارە بکرێت .

ھەواڵی زیاتر