سلێمانی.. ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو کەسیش بریندار بوون

لە نزیک پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوە و هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی تەقینەوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەی دەستمان کەوتووە ئۆتۆمبێلەکە دوو سەرنشینی تێدابووە کە هەردووکیان ئەندامی تەڤگەری ئازادی سەر بە پەکەکەن و بریندار بوونە.

هەر لە بارەی تەقینەوەکە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووتەوە و ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 11:30ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە، 2ی تەممووزی 2024، بەهۆی تەقیینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا سپۆرتاج، ڕەنگی سپی کە لەئێستادا هۆی تەقینەوەکەی نەزانراوە، بەڵام بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کەس بەسەختی، یەکێکان شۆفێری ئۆتۆمبێلێک و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بووە.

هەروەها دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە هۆی تەقینەوەکە بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر