بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی داعش ڕادەگەیەندرێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی7ی2024، کاتژمێر 11:00ی پێش نیوهڕۆ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا، لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.